به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ دوێنێ وەفدێکی باڵای ئێران سه‌ردانی مه‌کۆی سه‌ره‌کی گۆڕانی کرد‌و له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێکخه‌ری گشتی گۆڕان کۆبوونه‌وه.
میدیاکانی گۆران رایانگەیاند کە له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا هەردوولا تاوتوێی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراقیان کردووە و هاوکات تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان لە لایەک و بزووتنەوەی گۆڕان و ئێران لەلایەکی دیکەوە کرا.
باس له‌وه‌کراوه کە شاندی ئێران خوازیاربوون کورد رۆڵی ئیجابی هەبێت لە ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوە ژیان لە ناوچەکەدا، هەروەک ئاماژە بە پێویستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان کورد و پێکهاتەکانی دیکەی عێراق و هەوڵی سەقامگیری دۆخی ئێستا کرا.